کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر هاووڵاتییەکی دانیشتوی شاری تاران

محکومیت حمید حاج‌جعفر کاشانی به شش سال حبس

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو شارومەندە بە ناویحەمید کاشانی، ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تەبلیغ دژ بە ڕژیم، ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.