کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو دەستبەسەرکراوە بە ناویسپێهر ئەمیرزادەڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات ڕەوانەی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کراوە، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئیسفەهانەوە بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای باڵای وڵات کراوە.