بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتیوو، چوار هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چوار هاووڵاتیە بە ناوەکانی “ئێحسان حسێنی پوور حسارلوو، مەتین محەممەدی، عیرفان ئەمیری و مریەم هوداوەند“، بە تۆمەتی “بەشداری لە کوشتنی دوو کەس لە ئەندامانی بەسیجی ڕژیم“، “سوتاندنی ناوەندە مەزهەبییەکان” و هەروەها “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
