شه‌وی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری هه‌مه‌دان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ددژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان،خۆپێشانده‌ر‌ان له ته‌نیشت ئارامهگهی “بووعه‌لی سنا” كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “به‌رپرسی بێ لیاقه‌ت، شه‌رم بكه، شه‌رم بكه” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست یه‌ك حه‌وتوو بێ ئاوی و گوزه‌رانی سه‌خت نیشاندا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیانداوه كۆبوونه‌وه‌كه تێك بده‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپشانده‌رانه‌وه به دروشم به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه.