وەزیری کشتوکاڵى مه‌راكێش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر له باکوورى ئه‌و وڵاته، ١٠ هەزار و ٣٠٠ هێکتار زەوى كه‌شاوه‌رزی سووتاون و ٩٣٥ بنه‌ماڵه ئاوارەبوون و ١٥ گوند چۆڵکراون و چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژێكه ئاگرێكی به‌هێز باكووری وڵاتی مه‌راكێشی گرتووه‌ته‌وه و تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه چوار ژن گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٣٥ بنه‌ماڵه ئاوارەى ناوچەکانى دیکە بوون و لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاگركوژێنه‌وه سەرقاڵى كوژراندنه‌وه‌ی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆى ڕه‌شه‌باوه نه‌یانتووانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.