ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گوڵان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په ڕایانگه‌یاند: دوای پێنج ساڵ تێكۆشان و به‌رخۆدانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، سه‌رئه‌نجام هه‌وڵه‌كانیان به ئاكام گه‌یشتووه و دادگای ڕژیم بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌ی به به‌شی ده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرد و هه‌وڵه‌كانیان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی به‌شی خسووسی به‌سه‌ر ئه‌م شیركوته هێنا. به وته‌ی كرێكاران دواهه‌نگاویان به‌ڕێوه‌بردنی كارخانه له لایه‌ن خۆیانه.
سه‌ندیكای كرێكارانی حه‌وت ته‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: “له‌م باروودۆخه كه ئیمه‌ی كرێكار توانیومانه هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه هه‌ڵگرین، هه‌نگاوی داهاتوومان ئه‌بێ سه‌قامگیركردنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌بێ خۆمان له ڕێكخراوێكی كرێكاری سه‌ربه‌خۆ ڕێكبخه‌ین و كرێكاران خۆیان سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه بكه‌ن. كارفه‌رما مافی ئه‌وه‌ی نییه هیچ كرێكارێك له كار ده‌ربكات و ئه‌م مافه ته‌نیا له‌ده‌ست شه‌ورای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرێكارانه و ته‌واوی كرێكاره بێكار كراوه‌كان ئه‌بی بگه‌ڕێ نه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. له به‌شێكی تری ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه كه ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران ده‌توانێت له سه‌ر ساعاتی كار، حقووقی شایانی ژیانێكی باش بۆ كرێكاران و كێشه و گرفتی ئه‌منییه‌تی كرێكاران پلانێكی باش دابڕێژێت.