ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی بواری ژنان به‌ناوی “سه‌لما شه‌هاب” له عه‌ره‌بستان به‌هۆی پۆستكردنی چه‌ند تویت له ماڵپه‌ڕی تویته‌ر، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه به ٣٤ ساڵ زیندان مه‌حكوومكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “خه‌لیج”، ئه‌مه سه‌ختترین سزایه‌كه كه تا ئێستا به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نیدا له عه‌ره‌بستان ده‌سه‌پێندرێت. به وته‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ده‌زگای قه‌زایی عه‌ره‌بستان “سه‌لما شه‌هاب”ی به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ت” به ٣٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سه‌لما شه‌هاب” دژی پیاوسالاری و یاسای قه‌یومی پیاوان له عه‌ره‌بستان خه‌بات ده‌كات و پشتیوانی له چالاكی ناسراوی ژنانی عه‌ره‌بستان “له‌جین هه‌زلوول” كردووه و خۆی وه‌كوو پشتیوانی زوڵملێكراوان ناو ده‌بات. “سه‌لما شه‌هاب” دوكتۆری ددان پزیشكیه و دانیشتووی شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیایه كه بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاتووه‌ته عه‌ره‌بستان و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.