ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، حوكمی ١٨ساڵ زیندانی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ناوی “فاتمه سپهری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه.
“فاتمه سپهری” له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مه‌شهد و له‌و كه‌سانه‌یه كه نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و محاكمه‌ی “عه‌لی خامنه‌یی”یان واژۆ كردبوو. ناوبراو ساڵی پار و له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تیه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “فاتمه سپهری” له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ری كراوه و جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر به‌ڕێوه چووه.