دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سزاكانی ئوستانی تاران، سزای به‌ندكرانی “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگه‌نده له دژی ڕژیم” سزای یه‌كساڵ و هه‌شت مانگ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه كه به‌پێی یاسای ژماره‌ی ١٣٤ی سزاكانی كۆماری ئیسلامی، زۆرترین سزا واته سزای یه‌ك ساڵ به‌ندكران به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكاریه‌دا ده‌سه‌پێت و به‌مه‌به‌ستی زیندانی كران ده‌بێ خۆی به به‌شی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی ئه‌و دادگایه بناسێنێت.