به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له شاری شنۆ به ناوه‌كانی “شاهۆ به‌رهه‌م” و “ئێحسان محه‌ممه‌دی”، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای گشتی و ئینقلابی تایه‌بت به مێرمنداڵانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به په‌رداختی جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی دادگا، ئه‌و دوو به‌ندكراوه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” هه‌ر یه‌كه‌و به دوو میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كراون. شایانی باسه كه دادگا به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ڵگه‌ی پزیشكی بۆ هه‌بوونی كێشه‌ی ده‌روونی و نه‌بوونی فیلمی ئاگردانی ئه‌مواڵی ده‌وڵه‌تی، ئه‌و دوو لاوه‌ی له تۆمه‌تی موحاره‌به بێ تاوان ناساندووه. “شاهۆ به‌رهه‌م” ڕۆژی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و “ئێحسان محه‌ممه‌دی” ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له به‌رواری ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پاش یه‌ك ساڵ زیندان به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كران.
