له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی، به‌سه‌ر پێنج خوێندكار به‌ناوه‌كانی “هادی عه‌لیزاده” خوێندكاری زانكۆی ده‌رمانسازی تاران، “ئه‌میرڕه‌زا دوزه‌نده” خوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی مازه‌نده‌ران، “سه‌هه‌ند مۆرته‌زه‌وی” خوێندكاری شیمی زانكۆی تاران، “زه‌هرا ته‌یمووری” خوێندكاری ڕه‌وانشناسی زانكۆی تاران و “فاتمه گورجی” خوێندكاری كارناسی ئه‌رشه‌دی زانكۆی سیمنان دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هادی عه‌لیزاده” له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ٢٣ مانگ زیندانی ته‌علیقی و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه، هه‌روه‌ها “ئه‌میرڕه‌زا دوزه‌نده” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشانی “زێد” له‌لایه‌ن دادگای ساریه‌وه به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٢ ساڵ دوورخستنه‌وه و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه و “سه‌هه‌ند مۆرته‌زه‌وی” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و سه‌ردانی گۆڕستانی شه‌هیدانی ئه‌منیه‌ت سزا دراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “زه‌هرا ته‌یمووری” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای ٤ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و “فاتمه گورجی”یش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سیمنانه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه.