“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كارگه‌ری و له كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی ئێران خودڕه‌و، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاوازدا، سه‌رجه‌م به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” گوێی نابیسێت و نه‌خۆشی هه‌یه، ناوبراو ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بانگهێشت و سه‌رئه‌نجام ڕۆژی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.