به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی عه‌لی ئابادی كه‌توول به‌ناوی “بێهرۆز ئیزه‌دی ڕاد” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “بێهرووز ئیزه‌دی ڕاد” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی عه‌لی ئابادی كه‌تووله‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژبه نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوومه كراوه و ئه‌و سزایه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ دوو ساڵ و یه‌ك مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و لاوه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.