خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان، دوو ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شاری نێهبه‌ندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوو ساڵ بێبه‌شی له پاریزگاری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه.
“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” ڕۆژی سێشه‌ممه له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ڕایگه‌یاند كه لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د به سه‌رۆكایه‌تی قازی مه‌نسووری ئه‌و حوكمه‌ی به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام و به قازانجی نه‌یارانی ڕژیم” ده‌ركردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و پارێزه‌ره ئازادیخوازه په‌روه‌نده‌ی گیانبه‌ختكردووان “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده”، “عێرفان ڕه‌زایی” و “فاتمه، محه‌ممه‌دحسێن و حسێن سپێهری” له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی له ئه‌ستۆ گرتبوو.