ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “ئەحمەد عەلیزادە”، مامۆستای وەرزشی قوتابخانەی دواناوەندیی ئابدانان لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ڕەجەب محەممەدی” بە زیندان و سزای تەکمیلی مەحکووم کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتەکانی “دروستکردنی دەستە و گرووپی زیاتر لە دوو کەس بە مەبەستی تێکدانی ئه‌منیه‌تی میللی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە شەش ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیزی، ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ دوورخرانەوە لە کار، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری فنوج له ئوستانی سیستان و بەلووچستان و قەدەغەبوونی چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵ مەحکووم کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و موعه‌لیمه دڵسوزه ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانبار بانگهێشتی دادگوستەریی ئەو شارە كرا و بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا.