“ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” له‌ده‌وری دووهه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه چوو، به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی “كه‌ماڵ قلیچدار ئۆغڵۆ” سه‌ركه‌وت.
شۆرای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا پاش سه‌رژمێری ٩٩٪ی ده‌نگه‌كان ڕایگه‌یاند كه ئه‌ردۆغان به به‌ده‌ست هێنانی ٥٢.١٤٪ی ده‌نگه‌كان به‌سه‌ر “كه‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ” كه ٤٧.٨٦٪ی ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردبوو سه‌ركه‌وت. به‌م جۆره توركیا و ناوچه‌كه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی بێ كه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دیمۆكراسی و مافی خه‌ڵكی كوردی تێدا به‌رچاوه.