سێشەمە ٢٨ی رێبه‌ندان، دادگای هه‌ولێر، “شێروان شێروانی”، “ئه‌یاز كه‌ره‌م”، “گوهدار زێباری”، “هاریوان عیسا” و “شڤان سه‌عید”، چالاكوان و رۆژنامه‌نووسی، به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای هه‌ولێر، ناوبراوانی به “هه‌وڵدان دژبه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان”ی، تۆمه‌تبار كردووه. له كۆبوونه‌وه‌ی دادگادا، ئه‌م ٦ چالاكوانه باسیان له‌وه كردووه كه “هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ سه‌لماندنی تاوان له‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانانه و سزاكه به ته‌واوه‌تی سیاسیی بووه، چوونكه به‌ڵگه‌كان ته‌نها بریتی بوون له ئه‌ندامبوون له گروپی مه‌سێنجێر كه تیایدا ته‌نها ئاڵوگۆڕی زانیاریی رۆژنامه‌وانی كراوه”.