ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئامرێكایی له كاتنی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین ئاستی له به‌رانبه‌ر ساڵانی ڕابردوو تۆمار كرد و بوه‌ته هۆی نه‌مانی خواستی كار كردن له‌و وڵاته‌دا.
دوایین ناڕه‌زایه‌تی كه سه‌رنجی میدیاكانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ٤٢٠ كه‌س له كرێكارانی شێركه‌تی درووست كردنی بۆتڵی شووشه له مانگی سپتامبر بوو، كه گرێبه‌ستی كاری نوێی بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته له وه‌رگرتنی حه‌قده‌ستی زۆرتر قه‌ده‌غه بكات و هیچ جۆره پاداشتێكی كاریان پێنه‌درێت. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكاره‌كه‌یان له كاتی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بێكار بوونیان وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك چه‌ند به‌ڵێنێكی ئابووری پێیان دابوو به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.