بەپێی هەواڵی گەیشتوو، گەشتە بازەرگاییەکانی فڕۆکەخانەی ئیمام لە شاری تاران پاش زیاتر لە مانگ و نیوێک، دیسان دەستیپێکردووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، یەکەم گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی بۆ وڵاتانی تورکیا، عومان و عەرەبستانی سعوودی، بەڕێکەوتوون و بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ بڕیارە هەموو گەشتە بازەرگانییەکان لە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی دیسان دەستپێبکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا ئەگەری هەیە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستپێبکەنەوە و مەترسی لە سەر هەرێمی ئاسمانی ئێران هەیە.
