بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بەدوای ڕاپه‌ڕینی ئەم دواییانەی خه‌ڵكی خووزستان، کە لە 4ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه دەستی پێ‌کرد، لانیکەم 1000 کەس دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بسیج و سپای پاسداران، هێرشیان کردۆتە سەر خۆپێشانده‌رانی خوزستانی، به ئه‌شكه‌نجه و لێدان لانیكه‌م هەزار کەسیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه كه لە هەندێ شار و گوندەکان، هێزە ئەمنییه‌كانی ڕژیم شەوانە یان بەیانیان زوو هەڵیانكۆتاوه‌ته سەر ماڵی هاووڵاتیان و دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاریان كردوون.