له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێهلوڕانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، وەرزشوانێكی ناسراوی ئەم شارەیان بە ناوی “ئەکبەر حەیدەر پوور” ناسراو به (هیوا) به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی هەواڵی گه‌یشتوو، هێزە ئەمنییەکانی ڕه‌ژیم، هەڵیان کوتاوه‌تە سەر ئەو وەرزشوانە له ماڵه‌كه‌ی و پاش پشکنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر هەندێ لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووه. جێی ئاماژه‌یه كه “ئەکبەر حەیدەر پوور” خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆری جیهانی هونەرە ڕەزمییەکانی فیدراسیۆنی جیهانی، ئەندامی شۆرای ئۆلەمپیکی خوێندکاری ئاسیا و دامەزرێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانی ئۆرجیناڵی کیک بۆکسینگـە.