کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون کە یەکێکیان چارەنووسی نادیارە.

بە پێی هەواڵەکان، “ڕەزا مستەفایی” تەمەن ٢٦ ساڵ و دانیشتووی دێهدەشت و خاوەنی کەمئەندامی، پاش بانگهێشت کرانی لە لایەن لقی ٦ی دادگای پێداچوونەوەی دێهدەشت و ئامادەبوونی لەو شوێنە بە هۆی نەبوونی بارمتەی قورسی ٨ مڵیاردی کە ڕژیم دابینی کردبوو، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارستانە گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە رووبەرووی تۆمەتەکانی وەک “دروشم نووسین” و “پشتیوانی لە بنەمالە گیانبەختکردووانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو” بووە. هەروەها “غۆلامحسێن سارمی” بەندکراوی سیاسی پێشوو و چالاکی مەدەنی، رۆژی ٩ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵی خۆی و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو تووشی نەخوشی سەختی شێرپەنجە بووە و بە هۆی دەستبەسەرکرانی لە خزمەنگوزارییە پزشکییەکان و دەرمان بێبەش کراوە.