کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە کرمان

دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە کرمان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی لە شاری کرمان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو چوار هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەیان بە دەستمان نەگەیشتووە، بە تۆمەتیئەندامتی گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیو هەروەهاتەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کۆبوونەوەی خەڵک، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو چوار شارومەندە لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندان.