چوار مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی “بابخاڵاوێ“ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “پێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ ساڵ، سامان حەسەنزادە تەمەن ١٧ ساڵ و حەسیب حەسەنزادە تەمەن ١٨ ساڵ” ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای شاری شنۆ دەستبەسەر کران.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “پێشهوا شاداب“ ڕۆژی ڕابردووش بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە کاتژمێر ١٢ی شەو ئازاد کرابوو.جێگای ئاماژهیه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستەبسەرکرانی ئەو ٤ مێرمنداڵە و هەروەها چارهنووسیان لە بەر دەستدا نییە.