لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێک لە زانکۆی پولیمری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو خوێندکارە بە ناوی “ئەمیر محەممەد کەریمی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو سەرەڕای دەستبەسەرکرانی، بە شێوەیەکی نایاسایی لە مافی خوێندن بۆ ماوەی زیاتر لە دوو تێرم بێبەش کراوە.
