کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە کرمان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە کرمان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کتوپڕی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان، چەندین کەس لە کرمان دەستبەسەر و شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە کرمان زیاتر لە ١٠١ هاووڵاتی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی،کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی کرماری ئیسلامی،ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵاتو هەروەهاهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت دۆخی تەندروستی و ڕەوەندی دۆسیەی دەستبەسەرکراوان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و بنەماڵەکانیان لە نیگەرانیدان.