شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی ئوستانی ئه‌لبۆرز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌حمان عابدینی”، “نه‌رگس بیگدلو”، “بێهراد سه‌باغ”، “فه‌رهان عه‌زیزی” و “ئه‌حمه‌د غوڵامی” كه تازه له زیندان ئازاد كراون دیداریان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌حمان عابدینی” موعه‌لیم و چالاكی سنفی دانیشتووی كه‌ره‌ج له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیان كه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌د غوڵامی مێهر ئابادی” نووسه‌ر و گرافیست له ناڕه‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌رییه‌كانی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی پار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و “فه‌رهان عه‌زیزی” ئه‌كته‌ری شانۆگه‌ری به بیانووی مانگرتن له‌به‌رده‌م خانه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه كه چالاكانی سنفی له‌و دیداره دا پشتیوانی خۆیان له ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی بێ شه‌ت و مه‌رجیان بوون.