ڕۆژی یكشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، شۆرای باڵای كار به‌دوای چه‌ند كاتژمێر دانووستان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد و تێدا كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكارانی به ڕێژه‌ی ٢٧٪ برده سه‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران كه پێشتر چوار ملیۆن و ١٧٩ هه‌زار تمه‌ن بوو بۆ پێنج ملیۆن و ٣٠٧ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نرخی بونی پێداویستیه خۆراكییه‌كان بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن گوڕدرا و حه‌قی مه‌سكه‌ن ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرا له حاڵێكدا پێشتر نرخی بۆنی خۆراك ٨٥٠ هه‌زار تمه‌ن و حه‌قی مه‌سكه‌ن ٦٥٠ هه‌زار تمه‌ن بوو.