به وتی پۆلیسی بیلاڕووس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی كۆچبه‌رێكی دیكه‌یان له سنووری نێوان ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ لیتوانی دۆزراوه‌ته‌وه كه به هۆی سه‌رمابردووی گیانی له ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی بیلاڕووس ته‌مه‌نی ئه‌و په‌نابه‌ره ٣٠ ساڵه و ئاشكرا نییه خه‌ڵكی كام وڵاته و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه. شایانی باسه كه تا ئێستا ١٦ په‌نابه‌ر له سنووره‌كانی نێوان بیلاڕووس له‌گه‌ڵ له‌هستان و لیتوانی گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌رچه‌ند به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌رانی عێراقی له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام هێشتا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه به نیازن له‌و سنووره تێپه‌ڕن و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.