گاردی ساحیلی ئیتالیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان توانیویانه ١١٠٠ په‌نابه‌ری سه‌رگه‌ردان له لێوارئاوه‌كانی لیبی ڕزگار كه‌ن و ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ریشیان له نێو ده‌ریادا دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیترز“، گاردی ساحیلی ئیتالیا ته‌رمی پێنج په‌نابه‌ریان له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه دوزیوه‌ته‌وه و ٦٧٤ كۆچبه‌ری دیكه‌شیان كه له به‌له‌مێكی ماسی‌گیریدا گیریان خواردبوو له لێوارئاوه‌كانی لیبی ڕزگار كردووه. له عه‌مه‌لیاتێكی دیكه‌دا ڕێكخراوی یارمه‌تیدانی ئۆرووپا، هه‌واڵی ڕزگاركردنی ٥٠٠ په‌نابه‌ری له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه ڕاگه‌یاند. گاردی ساحیلی ئیتالیا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه كۆمه‌ڵێك عه‌مه‌لیاتی ڕزگاركردن له ژێر چاودێری هێزی ده‌ریاوانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندی هه‌ژاری له جیهاندا شه‌پۆلی كۆچكردن به‌ره‌و وڵاتانی ئۆرووپایی به‌رده‌وامه.