ڕێكخراوی پزیشكانی جیهان”، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕایانگه‌یاند: لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له په‌ناخوازانی بیلاته‌كلیف له “بڕۆكسڵ”ی پایته‌ختی بلژیك، به دوای خراپتربوونی باروودۆخی ته‌ندرۆستیان له دوای دوو مانگ مانگرتن له خواردن، ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕابردوو، كۆمیته‌ی پشتیوانی له ٤٥٠ په‌ناخوازی مانگرتوو ڕایگه‌یاند: وتوووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره مۆهاجره‌تی ئه‌و وڵاته ڕاگیراوه”. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی پزیشكانی جیهان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر خراپی باروودۆخی ته‌ندرۆستی په‌ناخوازان، هۆشداری دایه ده‌وڵه‌تی بلژیك. شایانی باسه كه زۆربه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه خه‌ڵكی وڵاتانی “توونس”، “ئه‌لجه‌زایه‌ر”، “میسر”، “مه‌راكش” و پاكستانن. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له وڵاتانی ئیتحادیه‌ی ئۆروپا داخوازه كه به پێدانی نیشته‌جێ بوونی یاسایی ئه‌و وڵاته، ڕێگه بده‌ن ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌سته‌ره‌سیان به خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌بێت.