“ئێلهام موده‌ڕسی” هونه‌رمه‌ند، نیگاركێش، به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی توركیا كه نه‌خۆشی جگه‌ری هه‌یه، له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی جه‌سته‌ی، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا به‌سته‌ری كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئێلهام توانانی قسه‌كردنی له‌ده‌ست داوه و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه خۆراك بخوات. خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه و دۆستانی و داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كه بچن به هانایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌یانی چوارشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، “ئێلهام موده‌ڕسی” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به دانانی وه‌سیقه له زیندانی كه‌چوویی ئازاد كرا.
