به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌رپرسانی ئه‌منی زیندانی كرماشان وێڕای خراپبوونی باری ته‌ندرووستی “سۆهه‌یلا حیجاب”، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیی ناوبراو ده‌كه‌ن و به‌م جۆره گیانی ئه‌و زیندانییه سیاسیه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سۆهه‌یلا حیجاب” به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه و به تایبه‌ت چاوی چڵكی كردووه و ناتوانێت هیچ ببینێت. هه‌روه‌ها ناوبراو تووشی نه‌خۆشی گۆرچیله و دڵه و وێڕای هۆشداری پزیشكانی ده‌رمانگای زیندان بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی ڕژیم له دابین كردنی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی بۆ ئه‌و زیندانییه سیاسییه خۆده‌بوێرن.