ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كوردانی دانیشتووی ئیستانبوول بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی ئازادی كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركیه و حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ٢٠٠ كه‌سیان له هێرشی پۆلیس دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
كوردانی دانیشتووی ئیستانبوول پاش هاتنی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕێكه‌وتی ٦ی فێوریه له توركیا و باكووری سوریه كه بووه هۆی قوربانی بوونی هه‌زاران كه‌س گه‌وره‌ترین كۆبوونه‌وه‌یان به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه برد و ئه‌و مه‌راسمه‌یان وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركیه زانی و دژبه ده‌وڵه‌تی بێ كه‌فایه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و ٢٠٠ خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كران. خۆپێشانده‌ران خوازیای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” بوون و ڕایانگه‌یاند كه ٢٣ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه ته‌نیا زیانی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك گه‌یاندووه و چیتر نایانه‌وێت ئه‌و زۆڵمه قبووڵ بكه‌ن.