شه‌وی پێنجشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری ئابادان بۆ دووهه‌مین شه‌و له‌سه‌ریه‌ك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و به درووشمی “نه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی چه‌واشه‌كار” دژی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم درووشمیان وته‌وه.
خۆپیشانده‌ران به‌رپرسانی ڕژیمیان به‌هۆی درۆ و چه‌واشه‌كاری و ڕێگری كردن له لۆدێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه تۆمه‌تبار كرد و ئه‌وانیان وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی چوونه‌سه‌روه‌ی ئاماری قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه ناو برد. له‌م پێوه‌نده‌دا خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه به‌رپرسانی ڕژیم له‌جیاتی ناردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست و یارمه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه هێزی چه‌كدار و دژه شۆڕ‌شیان له شوێنی ڕووداوه‌كه و له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا بڵاوه پێكردووه. شایانی باسه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه كه له ٢ی مانگی جۆزه‌ردان ڕوویدا ١٩ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.