ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، ده هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تی به پێداچوونه‌وه به یاسای خانه‌نشینی مانیان گرت و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له شاری پاریس به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌كانی كرێكاری فه‌ڕانسه نه‌خشی به‌رینیان له ڕێكخستنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه دا هه‌بووه و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی فه‌ڕانسه دابخه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆ و قوتابیانی مه‌دره‌سه و موعه‌لیمانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن و خۆپێشاندانه بوون و زیاتر له ٥٠ خوێندكاری زانكۆی زانستی سیاسی پاریس ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناوه‌ندی زانكۆ مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئێل ماكرۆن بڕیاره ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه‌ی بگه‌یه‌نێته ٦٤ ساڵ و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی فه‌ڕانسه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.