ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو موعه‌لیمی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا هیمه‌تی” و “محه‌ممه‌دعه‌لی پوورسه‌ردار” له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له ئه‌ركه‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە دژی موعه‌لیمانی ئاودانان زیادی کردووە و لەم دواییانەشدا دوو مامۆستای دیکە بە ناوەکانی “عەلیڕەزا هیمەتی” و “محەممەدعەلی پوورسەردار” لەلایەن دەستەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیلام، حوکمی دابەزاندنی پلە و دوورخستنەوە لە ئەركیان بەسەردا سەپێندراوه. لە چەند ڕۆژی ڕابردووداشدا حوکمێکی هاوشێوە لەلایەن ئەو ناوەندەوە بۆ “ڕەحیم دانیالی” مامۆستایەکی دیکەی ئەم شارە دەرچووە. هەروەها لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، دوو مامۆستای دیکە بە ناوەکانی “ئەحمەد عەلیزادە” و “یەعقوب محەممەدی” بە دابەزاندنی دوو پلەیی خزمەت و کەمکردنەوەی ئیمتیازات سزا دراون.