دوای ئەوەی بەمەبەستی دروستکردنی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لیوای ٢٠ی هێزەکانی پێشمەرگە گواسترایەوە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو پێشمەرگانە حەوت مانگە حقووقەکانیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی سەربازیی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و لەم پێوەندەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بەرگریی عێراقی قسەیان کردووە و ئەوان ڕایانگەیاندووە لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێستای عێراق حکوومەتێکی کاربەڕێکەرە، ناتوانێت بودجە بنێرێت و ئەو کێشەیە هەتا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ چارەسەر ناکرێت.