ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاره‌داری پاریس دژبه بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و به‌هۆیه‌وه ١٠ تۆن زبڵ و خاشاك له نێو شه‌قامه‌كانی شار دا كۆبووه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری پاریس دژبه په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن پاڕله‌مانه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و مانگرتنه و له ماوه‌ی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه به‌رده‌وام خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه بردووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی دوایین زانیاری ٣١٥ خۆپێشانده‌ر له شاره‌كانی پاریس، لیۆن، ڕن، مارسه‌ی و نانت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه تا داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد نه‌كرێن مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.