سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆله‌ند ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی به‌فرانبار، وێڕای وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له بواری كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ منداڵان و ئه‌نجام دانی گه‌نده‌ڵی له‌م بواره‌دا، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هۆله‌ند به‌دوای ئه‌نجام دانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته له مانگی ڕابردوو هاتووه‌ته ئاراوه كه سه‌لماندوویه‌تی ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه، ئیداره‌ی ماڵیات به هه‌ڵه به هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی به ئه‌نجام دانی كڵاوبه‌رداری ماڵی تاوانبار كردووه. به پێی ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار بنه‌ماڵه ناچار بوون كه به ده‌یان هه‌زار یۆرۆ كه له‌ژێر ناوی “كۆمه‌ك هه‌زینه‌ی منداڵان” بۆیان دابین كرابوو، ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌نه‌وه. شایانی باسه، ئه‌م ڕێكاره‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه گوشارێكی زۆر به توێژی كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگا بێت و له‌ئه‌نجامیدا ببێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و جیابوونه‌وه له‌م وڵاته و په‌رله‌مانی هۆله‌ندیش ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی به “نادادپه‌روه‌ری” ناو بردووه.