به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٥ ملیۆن له وڵاتی عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كان تا چاره‌نووسی ٣٢٩ كورسی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته دیاری كه‌ن.
به پێی هه‌واڵی میدیاكانی عێراق، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر شه‌شی به‌یانیه‌وه تا پێنجی ئێواره ده‌خایێنێت. جێی ئاماژه‌یه كه عێراق له ئێستادا له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری، فیسادی ده‌م و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاڵۆزییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژرادنی پاڕله‌مانه كه به دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، ژماردنی ده‌نگه‌كان به شوێن ٢٤ كاتژمێر به دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات و هێزه ئه‌منییه‌كان، په‌نابه‌ران و زیندانیانی ئه‌و وڵاته یه‌كه‌م كه‌سانێك بوون كه چوونه‌ته سه‌ر سه‌ندووقی ده‌نگدان.