به‌دوای ئه‌وه‌ی كه لاوێكی تونسی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كوژرا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی تونس دژی توند‌و تیژیه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه. هێزه‌كانی پۆلیس هه‌وڵیان داوه له رێگه‌ی گازی فرمێسك ڕێژ و لێدان، كۆتایی بە كۆبوونه‌وه‌كه بێنن. به وته‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به هۆكاری گیان له ده‌ست دانی “ئه‌حمه‌د بن عه‌ماره” ده‌ستیپێكردووه، له لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕایانگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌یان له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له ده‌ست داوه.