ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ پشتیوانی له خه‌لكی خووزستان، ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكانه به ناوه‌كانی ، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “ئاره‌ش سادقی”، “ئاره‌ش كه‌یخۆسره‌وی”، “ڕۆحۆڵڵا مه‌ردانی”، “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “پووران نازمی”، “حه‌مید ئاسێفی” و “بێهزاد هۆمایۆنی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و چالاكانه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ پێشتیوانی له خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی خووزستانی له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدان ڕوویداوه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه كه ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون و شوێنی ڕاگیرانیان، له‌به‌ر ده‌ستا نییه.