ڕۆژی دووشهممه ٢٧ی گوڵان، “ئەمین محەممەدی”، هەواڵنێری هەیئەتی “خانەی مەتبووعات”ی ئیلام، بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەکی کۆنی یەکێک لە ناوەندە حکوومەتییەکان، لە شاری سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، حوکمی دەستبەسەرکردنی ئەو هەواڵنێرە، بە نوێنەرایەتیی دەزگای قەزایی، لەلایەن دادسەرای شاری “سیروان”نـەوە بووە و دادسەرای ئیلام لە ڕێگای تیمێکی تایبەتی پاسەوانی و لەسەر بڕیاری دادوەری ئەو دادسەرایە، ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەستبەسەر کردووە.