ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، چوار هاووڵاتی خه‌لكی شاره‌كانی پیرانشار و نه‌غه‌ده له لایان هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌م چوار هاووڵاتیه “ڕه‌سووڵ لاوازه”و “كه‌ریم خه‌لیفانی” و “حیسامه‌ددین خزری” دانیشتووانی گووندی “كانی به‌داغ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاری پیرانشار و هه‌روه‌ها “ڕه‌حمان ئیبڕاهیمی” دانیشتووی گووندی “شاوله”ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ن. شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان ڕسوول لاوازه‌یان له شوێنی كاره‌كه‌ی خۆی و كه‌ریم خه‌لیفانی و حیسامه‌ددین خزریشیان له گووندی كانی به‌داغ به بێ حوكمی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ڕه‌حمان ئیبڕاهیمی له لایان هێزه ئه‌منییه‌كانی “په‌سوێ”ی سه‌ر به شاری پیرانشار، كه‌وته به‌ر لێدان و سووكایه‌تی پێكردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌تا كاتی بڵاو كردنه‌وی ئه‌م هه‌واڵه، له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگێرانی ئه‌م هاووڵاتیانه هیچ هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.