له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی بەزازی”، خەڵکی گوندی “زێوە”ی سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکان، ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکان لە ورمێ کردووە. جێی ئاماژهیه كه بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی كوڕهكهیان تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.