ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەعید کەرەمی” خەڵکی شاری “پەهلە”، ناوەندی بەخشی “زەڕین ئاوا”ی دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، دەستبەسەر کردووە. جێی ئاماژهیه كه پێشتر هاووڵاتییەکی دیكه بە ناوی “ستار کەریمی” و خەڵکی ئهم شاره لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.