له ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا هاوولاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “یه‌عقوب ئاوا”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “جه‌لیل قادڕی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هاوكات ناسناوی ئه‌و چوار هاوولاتییه‌ی دیكه‌ی بانه كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون ئاشكرا كراوه كه بریتین له “هاوژین قادری”، “په‌رویز قادڕی”، “ڕێبوار قادری” و “بێهرۆز قادری”.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م پێنج هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “به‌شداری له ڕێوره‌سمه‌كانی نه‌ورۆز” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له به‌رده‌ستا نییه.
