ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، لانیکەم چوار چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز چوار چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان به‌ناوه‌كانی “عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری” و دوو برا بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی” بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه، ئەم چوار كه‌سه دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوه.