لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “مارەغانـ”ـی سەردەشت بە ناوی “محەممەد عەلی خاڵەنژاد”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرا.
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و شوێنی ڕاگیرانی، هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دهستبهسهركردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.